پۆڵەتیک پرێس_
هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، “بۆ بەغدا لەگەڵ شەراکەت و ھاوسەنگین کە دەستوور بنەمای بێت ، ھیچ بڕیارێک و جوڵەسیاسییەکیش، بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت”
ئەمڕۆ شەممە (22-8-2020)، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کۆبووەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، “سیاسەتی نوێی یەکێتی سیاسەتی حەکیمانە دەبێت و لەسەر ئاستی ھەرێم، ھەموو خەمێکمان بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت، بۆ بەغداش لەگەڵ سیاسەتی شەراکەت و ھاوسەنگین کە دەستوور بنەمای بێت، کێشەکان چارەسەردەکەین و پەیوەندییەکان رێکدەخەینەوە”.
وتیشی، “بۆ دونیای دەرەوەش ھەموو ھەوڵێکی دبلۆماتی دەخەینەگەڕ، بۆ پشتیوانیکردن لەبەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و راشیگەیاند یەکێتی پەیوەندییەکی دۆستانەو تەندروستی لەگەڵ ھەموواندا ھەیە و بە پشتبەستوو بەمێژووی و خەبات و رۆڵی، ھیچ بڕیارێک و جوڵەسیاسییەک، بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت”
بەپێی ئەو بڵاوکراوەی لە پێگەی ناوبراوو بڵاوکراوەتەوە، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ھاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە، “ئێمە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سیاسەتمان روو لە سیاسەتێکی نیشتمانی و ھاوسەنگە بۆ ھەموو جومگەسیاسییەکان”.