پارتی داوای کۆبوونەوە لە یەکێتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس_

وتەبێژی پارتی رایگەیاند، دۆخەكە وا دەخوازێت بەمنزیكانە پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، دەشڵێت بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی، دەبێت لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر وردەکارییەکان رێکبکەون.

لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی بارزان مەلا خالید کادری پارتی، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، “ئێمە دەبێت هەوڵبدەین ئەو گرێیانەی ئێستا هەن، خاویان بکەینەوە و بگەینە ئەوەی بەرە بەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنە سیاسییەکەی نێوانمان جێبەجێ بکەین هەر لە بابەتی پەرلەمانەوە تاوەکو حکومەت و ئەو یاسایانەی رەهەندی دەستوورییان هەیە، بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەیەکەوە هاوکاری”.

دەگەینە قۆناغێکی دیکە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، “کۆبوونەوە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانە کە دەبێت هەوڵی بۆ بدەین جێبەجێبکرێت و زەمینەی بۆ خۆش بکەین، دەبێت بەم نزیکانە ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت، چونکە لەو کۆبوونەوەیەدایە ئەو خاڵانەی دیکەی لەسەریان رێککەوتووین، ورددەکرێنەوە و ئالییەتی جێبەجێکردنیان بۆ دادەنرێت، بۆیە بە جێبەجێکردنی ئەمە؛ دەگەینە قۆناغێکی دیکە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان”.

قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی بە وتەی مەحموود محەمەد “رەنگدانەوەی لەسەر هەموو پرۆسەی سیاسیی کوردستان دەبێت و دەتوانین بڵێین پاڵپشتییەکی گەورەش دەبێت لە بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراقی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەمانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا