دواین زانیاری لەبارەی رێككەوتنی بەغدا و هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لیژنە دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە پرسیارەكانی لیژنەكە رونكردنەوە دەدات و دواین زانیاریش لەبارەی رێككەوتنی حكومەتی عێراق و هەرێم و هەڵوێستی شیعەكانیش بەرانبەر بە پشكی كورد لە پرۆژە بودجەی گشتی عێراق دەخەنەڕوو.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە،لە سێ خاڵدا وەڵامی پرسیارە ئاراستەکراوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیان داوەتەوە بەوەی ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی تەواوی نرخی نەوتی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە بەو مەرجەی حکومەتی عێراق پابەندی تەواوی ئەرک و پابەندییە نەوتییەکانی ببێت.

لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئێمە ئەو وەڵامەی حكومەتی هەرێمان بەدەست نەگەیشتووە تەنها لە راگەیاندنەكان بینویومانە، نازانین وەلامی فەرمی حكومەتی هەرێمە یاخودنا.

لەبارەی هەڵوێستی لایەنە شیعەكانیش بەرانبەر بە پشكی كورد لە پرۆژە بودجە باسی لەوەكرد، نەرمی زۆریان نواندووە، بەڵام دوای گفتوگۆی شاندی دانوستانكاری هەرێم و بەغدا هیچ دەقێكی دیكەیان نەهێناوە گفتوگۆی لەبارەوە بكەین، بە بێدەنگی ماونەتەوە “ئێمەش لەچاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی عێراقداین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا