ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لە باڵوێزخانەی ئەمریكاو نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق پێشوازیان لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە كرد.

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، واشنتن پێشوازی لەو رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا دەكات.

هیواشی خواستووە، رێككەوتنەكە جێبەجێبكرێت و بەهۆیەوە ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەكە بەدیبێت.

لای خۆشیەوە نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) رایگەیاند، پێشوازی لە ڕێككەوتنی هەردولا دەكەن و ئومێدەوارن ئەو رێككەوتنە هاوكاری باشتركردنی دۆخی خەڵكی ناوچەكە بێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم چوونە بەغداو لەگەڵ لایەنی عێراقی لەبارەی پرسی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە رێككەوتن، ئەوەش بەجۆرێك تەواوی هێزە چەكدارەكانی دیكە لەو شارە دەربكرێن و دۆسیەی ئەمنی رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكرێت، هەروەها بەپێی رێككەوتنەكە هەریەكە لە سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە بەدووری پێنج كیلۆمەتر لە شەنگالەوە جێگیردەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا