ئەڵمانیا كاری ڕێکخراوێكی نێودەوڵەتی بۆ پارەدارکردنی گروپە تیرۆریستییەکان قەدەغە دەکات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕێکخراوی ئیسلامی نێودەوڵەتی بەناوی ئەنسار و قەوارە پەیوەندیدارەکانی قەدەغە کرد ئەوەش دوای تێوەگلانی لە پارەدارکردنی گروپە تیرۆریستییەکان و پشتیوانیكردنی ئەو گروپانە لەتێكدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

هۆرست زێهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمیان رایگەیاند، ڕێکخراوەکە بەو یارمەتیانەی کۆی دەکەنەوە، تیرۆر لە سەرتاسەری جیهان پارەدار دەكەن بۆیە هەروڵاتێك كە شەڕی تیرۆردەكات دەبێت سەرچاوەکانی داراییان ببنەبڕبكات.

راشیگەیاندووە، رێكخراوەكە سەرقاڵی گواستنەوەی گروپە تیرۆریستییەکان بووە بۆ دەرەوەی وڵات كە بریتی بوون لە بەرەی نوسرە لە سوریا ، بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ئەلشوب لە سۆماڵ ، خەڵكیان فریوداوە كە ئەو پارانەی كۆی دەكەنەوە بۆ مەبەستی مرۆیی بەكاری دەهێنن.

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، نۆ ڕێکخراوی لاوەکی دیكە كە یارمەتییان بۆ رێكخراوە تیرۆرستی و توندرەوەكان كۆكردۆتەوەوە قەدەغە کراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو رێكخراوانە لەئەڵمانیان منداڵیان بۆ كاری توندڕەوی هانداوەو لە سیستەمی دەستوری ئەو وڵاتە لایانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا