كاردانەوەجیهانییەكانی دوای هێرشی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی بۆ ئۆكرانیا دووپاتدەكەنەوە و داوا لە روسیا دەكەن هێرشە رابگرێت.

دوابەدوای هێرشی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا، یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ لە تویتێكدا هێرشەكەی بە پێشێلكاری ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و هەڕەشەی جددی بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا لە قەڵەمدا و رایگەیاند، بۆ چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە بەمنزیكانە ناتۆ كۆدەبێتەوە.

بایدن: دەبێت روسیا بەرپرسیارێتی ئەم شەڕە هەڵبگرێت

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی هێرشكەی كرد و رایگەیاند، روسیا بەرپرسیاری دەرەنجامە نەرێنییەكان و كوژرانی هەموو ئەو كەسانەیە كە لە هێرشەكەدا دەبنە قوربانی.

وتیشی: واشنتن و هاوپەیمانەكانی وەڵامێكی توند و یەكلاكەرەوەیان دەبێت بۆ هێرشەكە و سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوایكرد، ئاگەربەستێكی خێرا رابگەیەندرێت و لایەنەكان دان بەخۆیاندا بگرن.

فەرەنسا پشتیوانی ئۆكرانیا دەكات

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئۆكرانیا دووپاتكردەوە و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی كییڤ لە دژی هێرشەكانی روسیا.

سەرۆكوەزیرانی سوید ماگدالێنا ئاندێرشۆن لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەڵوێستی بەرامبەر بە هێرشی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا نیشاندا.

ناوبراو نوسیویەتی: وەك هاودەردی لەگەڵ ئۆكرانیا بە یەكدەنگیەكی پتەو وەڵامی ئەم كارە دەدرێتەوە و ڕوسیا تاكە بەرپرسیاری ئازارە مرۆییەكانە.

بەریتانیا: پوتین بڕیاری جەنگێكی خوێناوی داوە

لایخۆشیەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێكدا رایگەیاند: پوتین بڕیاری جەنگێكی خوێناوی لە دژی ئۆكرانیا داوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆكرانیا دڵنیا دەكەین رۆژئاوا هەموو پاڵپشتیەكیان بۆ دابین دەكات تا بەرگری لە خاكەكەیان بكەن.

ئەڵمانیا: پێویستە روسیا هێرشەكەی بوەستێنێت

لەلایەن خۆیەوە، ئۆلاڤ شوڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشەكەی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا پێشێلكاریەكی زەقی یاسا نێودەوڵەتیەكانە.

ئاماژەی بەوەشدا، رەفتارەكانی روسیا هیچ پاساوێكی نییە و ئەڵمانیا ئیدانەی كردەوە بێباكەكانی سەرۆك پوتین دەكات.

وتیشی: پێوستە روسیا دەست بەجێ ئەم كارە سەربازیانە بوەستێنێت.

سكۆت مۆریسن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیاش رایگەیاند، روسیا چەندین مانگە خۆی بۆ ئەو هێرشە ئامادەكردووە و ئەوەی پوتین ئەنجامیدا چاوەڕوانكراو بوو، ئاماژەی بەوەشكرد، پاڵپشتی حكومەت و خەڵكی ئۆكرانیا لە هەموو بوارەكاندا دەكەن.

مۆریسن ئاشكراشیكرد، ئوسترالیا سزای بەسەر هەشت ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا و پێنج بانكی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و 300 ئەندامی پەرلەمانی روسیاش دەخاتە لیستی گەمارۆكانیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا