ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە 26_9_2021، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە بەشداری 47 پارتی سیاسی ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان دەنگەكانی پارتەكانی كریستییان دیموكرات و سۆسیال دیموكرات لەیەكەوە نزیكن و هەردوكیان 25%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە، هاوكات پارتی سەوز 15% و پارتی لیبڕاڵەكانیش 11%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە لە ئەڵمانیا بنكەكانی دەنگدان بەڕووی زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و راوێژكاری داهاتووی ئەو وڵاتە كرانەوە.

ئەنگێلا مێركڵ ماوەی16ساڵە راوێژكاری ئەڵمانیایە و بەهۆی بەهێزی و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستی هێناوە بۆ وڵاتەكەی نازناوی “خانمی پۆڵاینی” پێدرابوو.

بەپێی ئەنجامەكان و پێشبینی راپرسییەكان، ئەوە روون بووەتەوە كە حكومەتی داهاتو هاوپەیمانی دەبێت، بەهۆی ئەوەی هیچ كام لە حیزبەكان چاوەڕێی ئەوەیان لێناكرێت كە بەتەنیا كورسیی تەواو بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی حكومەت پێكبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا