مردن بەكۆرۆنا 800 هەزار كەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە ٨٠٠ هەزار كەسی تێپەڕاند كە زۆرترینیان لە ئەمریكایە.

بەپێی ئامارە نوێیەكان پەتاكە دەبەستێت لە جیهاندا، ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرتاسەری جیهان دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە ٨٠٠ هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

هەر بەپێی ئامارەكان ئەمریكا بەبوونی ١٧٨ ھەزار و ٦٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پلەی یەكەمدایە، دوای ئەوەیش بەرازیل دێت كە تائێستا 112 هەزارو 670 كەسی تێدا مردووە، مەكسیكیش لە ریزبەندی سێیەمدایەو 106 هەزار كەس بەهۆی توشبوون بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی كوردستانیش بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا لە هەرێم 23 هەزارو 739 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون لەو ژمارەیەش 13 كەس چاكبوونەتەوە، هەروەها 875 كەسیش مردون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا