لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی تەندروستی و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەكەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆبونەوەكە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدەدرێت و تێیدا تاوتوێی هۆكاری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، باسی لێوە دەكرێت.

ئەنجامدانی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا لەكاتێكدایە، كە ئامارەكانی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردووە و وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستی پێكردوەتەوە.

پێشتر لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم چەندین بڕیاری دەكرد، لەوانەش بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، لەئێستاشدا بەشێك لەبەرپرسانی هەرێم لەگەڵ ئەوەن قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێتەوە، بەڵام بەشێكی دیكەیان پێیانوایە ئێستا كۆرۆنا گەیشتوەتە ناو ماڵەكان و قەدەغەی هاتوچۆ هیچ سودێكی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا