ئەمریكا و ئیسرائیل تاوتوێی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكرد جەیك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی ئیسرائیل دەكات و لەگەڵ نەفتالی بێنێت سەرۆك وەزیری ئیسڕائیل كۆدەبێتەوە.

بەرپرسەكە رایگەیاند: جەیك سۆلیڤان بە هاوەڵی برێت مەكگۆرگ بەڕێوبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست برێت و بەرپرسانی دیكەی ئەمەریكا لە ڕامەڵا لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینیەكان مەحمود عەباسیشدا كۆدەبنەوە، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێكردنی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و فەڵەستینیەكان.

بەڵام لە سەردانەكەدا پێدەچێت زیاتر باس لە هەڕەشەكانی ئێران بكرێت، لەكاتێكدا دیبلۆماتكاران ئاماژە بەوە دەدەن هیچ بەرەوپێشچوونێكی ئەوتۆ لە گفتوگۆكانی ڤییەنادا سەبارەت بە دووبارە زیندووكردنەوەی ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی نێوان ئێران و زلهێزەكانی جیهاندا بەدی نەكراوە.

بەرپرسەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات وتی ئەمەریكا و ئیسڕائیل گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكەن هەفتەكانی داهاتوو چۆن دەبێت لەگەڵ ئێراندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا