ئوسترالیا سیستمی موشەكی هایمارس لە ئەمریكا دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی، ئوسترالیا سیستمی موشەكی هایمارس لە ئەمریكا دەكڕێت.

كەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئوسترالی بڵاویكردەوە: بەمەبەستی بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی وڵاتەكەی، ئوسترالیا دەیەوێت چەند سیستمێكی موشەكی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكڕێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتی ئوسترالیا بەمەبەستی خۆپاراستن لە هەرەشەو مەترسییەكانی چین و جوڵە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە دەیەوێت ئاسایشی سنورەكانی بەهێزتربكات ، بۆئەو مەبەستەش چەندین گرێبەستی لەگەڵ وڵاتانی تردا ئەنجامداوە بەمەبەستی كڕینی چەك و پێداویستی سەربازی.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، لە ئێستاداحكومەتی وڵاتەكەی دەیەوێت بە بەهای زیاتر لەیەك ملیار دۆلارسیسیتمی موشەكی هایمارس لەئەمریكا بكڕێت، كەیەكێكە لە پێشكەوتوترین سیستمە موشەكییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا