حزبە كوردییەكان لە كەركوك بڕیاریاندا بە جیا بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن

پۆڵەتیك پرێس

دوای چەندین كۆبووەنەوە و گفتوگۆ لە نێوان حزبە سیاسییە كوردییەكان لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك بۆئەوەی پێكەوە و بە هاوبەشی بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بكەن، هەوڵەكان سەریان نەگرت و حزبە كوردییەكان لەو شارە بە جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكەن.

سەرچاوەیەك لە یەكێك لە حزبە سیاسییە كوردییەكانی شاری كەركوك كە ناوی خۆی و حزبەكەی لای پۆڵەتیك پرێس پارێزراوە هەرچەندە هەواڵەکەی ڕەد نەکردەوە رایگەیاند: پرسی بەستنی هاوپەیمانێتیی حزبە كوردییەكان لە كەركوك نەگەشتووەتە بنبەست و رەنگە لە یەك دو رۆژی داهاتوو لەوبارەیەوە شتی چاوەڕواننەكراو رووبدات.

سەرچاوەكە وتیشی: لە چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە حزبە كوردییەكان لە دەرەوەی كەركوك لەبارەی پرسی بەستنی هاوپەیمانێتی كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا نەكردووە.

تا ئێستا تەنها پارتی دیموكرات رایگەیاندووە كە بە شێوەی سەربەخۆ لە شاری كەركوك بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەكات كە بڕیارە لە 10_10_2021 ئەنجام بدرێت.

نوێدەكرێتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا