پارتی داوایەك لە كوردانی ناوچە دابڕاوەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت بۆئەوەی كوردستانی بوونی كەركوك و ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بسەلمێنین پێویستە هاوڵاتیان سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردنی دەنگدەران بكەن و لە هەبوونی ناوەكانیان دڵنیا ببنەوە بەڵام ئەگەر ئەو كارەیان نەكرد ئەوە دیارە هیچ هەستێكی نیشتمانیان نەماوە.

خەسرۆ گۆران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی :” هەرهاوڵاتیەكی عێراقی كە دەیەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكات پێویستە سەردانی ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكات و دڵنیا ببێتەوە كەناوی هەیە لە تۆماری بایۆمەتریدا.

وتیشی:” لە كوردستان گرنگ نیە كێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەباتەوە چونكە هەموو كوردن، بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێت كوردستانی بوونی “كەركوك و دوزخورماتوو نەینەواو خانەقین و شەنگال ” بپارێزین و كوردستانی بوونی ئەو ناوچانە بۆ دوژمنان لە دەست نەدەین ئەوەش بە هاوكاری خەڵكی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم پێویستە هەموو كوردێك سەردانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكات و دڵنیا ببێتەوە لە هەبوونی ناوەكەی تابتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن بۆیە ئەگەر ئەوان سەردانی ناوەندەكان نەكەن كوردستانی بوونی ئەو ناوچانە لە مەترسیدا دەبێت و پاراستنی ئەو ناوچانەش هەر بە خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان دەكرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە رێكەوتی 2-1-2021 بۆ 2-2-2021 دەست دەكات بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەتایبەتی لە دایكبووانی ساڵانی 2001 و 2002 و 2003 وەك بە شێك لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا