ژمارەی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەهەڵکشاندایە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی کۆرۆنای ئیبن خەتیب لەبەغدا گەیشتە 82 کەس.

خالید میحنە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەتا ئێستا بەهۆی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسیش بریندار بوون.

وتیشی: حاڵەتی مەترسیدار لەنێوان بریندارانی ڕووداوەکەدا هەیە.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 200 نەخۆش لەنەخۆشخانەکە هێنراونەتە دەرەوە و ڕزگارکراون.

شەوی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لەبەغدای پایتەختی عێراق ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە و هەتا ئێستاش ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەزیادبووندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا