راسپاردەكانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب پەسندكرا

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “لیژنەی تایبەت بە ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کۆتایی بەکارەکانی هێنا و ئەنجومەنی وەزیرانیش راسپاردەكانی پەسەندكرد”.

لە 24ی نیسان، لەبەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەت کراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا كەوتەوە و لەئەنجامدا بە سەدان قوربانی لێكەوتەوە.

بەشیر حەداد، جێگری پەرلەمانی عێراق كە هاوكات ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەی حكومەت بوو لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب رایگەیاند: “لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانەی کە پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەبوو كۆتای هات و دواتر ژمارەیەك راسپاردەمان رادەستی حكومەت كرد”.

دەشڵێت “ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا لەسەر راسپاردەکانی لیژنەکە دا کە گرنگترینیان بریتین لەپابەند کردنی وەزارەتی تەندروستی بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی و سزادانی هەریەک لە د.سەلمان حامد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و هەر سێ جێگرانی بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەرگری شارستانی و دوورخستنەوەیان لە کارەکانیان و دابەزاندنی پلەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە بەپێی یاسا”.

بەوتەی بەشیر حەداد یەكێكی دیكە لە راسپاردەكان دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رەسافە لە پۆستەکەی، پابەند کردنی وەزارەتی تەندروستی بە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانە بەپێی یاسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا