پۆڵەتیک پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم ئامادەیی نەخۆشخانەکانی هەرێمی ڕاگەیاند بۆ پێشوازیکردن لەبریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لەبەغدا و داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەزووترین کات ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرابکەن.
ڕۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “ڕووداوى به ئازار و دڵتهزێنى ئاگركهوتنهوهى شهوى ڕابردوو له نهخۆشخانهى ئيبن خهتيبى تايبهت به توشبووانی كۆرۆنا لهبهغدا كه تيايدا دهيان كهس گيانيان لهدهستدا و بريندار بوون، ههموومانى ههژاند”.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە ئاشکرابکەن و هەر کەسێک کەمتەرخەمی هەبووبێت سزابدرێت و جارێکی دیکە ڕووداوی لەمشێوەیە لەهیچ شوێنێکی وڵات دووبارە نەبێتەوە.
شەوی ڕابردوو ئاگر لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا کەوتەوە و تائێستاش بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستداوە.