فەرمانی دەستگیركردن بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەردەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەشاری بەغداد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کارمەندی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەردەچێت.

میدياكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە  دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە دوای هەنگاوەكانی  رێکاری لێکۆڵێنەوە لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کارمەندەکانی نەخۆشخانەكە دەرکردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق  فەرمانی دەستگیکردنەکە بۆ هەریەكە لێپرسراوی بەشی چاکردنەوە، بەڕێوەبەری  بەرگری شارستانی، لێپرسراوی بەشی چاککردنەوەی بوتڵی ئۆکسجین، یاریدەدەری کارگێڕی دەرچووە و چەند کارمەندێکی  نەخۆشخانەکە دەستگیرکراون.

لەچەند رۆژی رابردودا  ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی  تایبەت بەچارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە شاری بەغداد کەوتەوە بەوهۆیەوە زیاتر لە 80 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.

دوای رووداوەكە بەفەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بەرپرس لەكارەكانیان راگیران و لیژنەی لیكۆڵینەوە لەسەر كەوتنەوەی ئاگرەكە پێكهێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا