پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ڕێکدەخات

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانی عێراق داوای لەئەندامانی پەرلەمان کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی نائاسایی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا کە بووەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.

ڕۆژی یەکشەممە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای لەپەرلەمانتاران کرد لەدانیشتنی نائاسایی ڕۆژی دووشەممە ئامادەبن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە کۆرۆنا لەبەغدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق، ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بە تاوان دژی نەخۆشەکان لەقەڵەمدا و داوای لەمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دەستبەجێ حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و بریکارەکانی وەزارەت لەکار دووربخرێنەوە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێن.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، هەتا ئێستا نزیکەی 40 کەس لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا