جێگرەوەی وەزیری تەندروستی عێراق دیاریدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی تەندروستیی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “كۆبونەوەیەكی تایبەت بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سێ ناو پێشكەش بە سەرۆك وەزیران دەكرێت”.

جەواد موسەوی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “تائێستا ناوی ئەو سێ پاڵێوراوەی بۆ جێگرەوەی وەزیری تەندروستی پێشكەش بەسەرۆك وەزیران دەكرێت رێككەوتنی لەسەر نەكراوە”.

وتیشی “وەك لیژنەكە تا 24 كاتژمێری داهاتوو چاوەڕوانی ناوەوەكان دەكەین و دواتر لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوو ناوەكان بۆ سەرۆک وەزیران بەرزدەکرێتەوە”.

ئەمە دوای دورخستنەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق دێت، كە بەبڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پۆستەكەی دورخرایەوە بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا