فراكسیۆنی یەكێتی داوای گۆڕانكاری لە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە لیژنەی دارایی و ئابوری كردوە لە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك مافی چینی هەژاران، خاوەن پێداویستی تایبەت، جوتیاران و مافی ئێزیدییەكان بە برگەی جیاواز جێگیر بكرێن.

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكرد، بۆ دەستەبەركردنی مافی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دادپەروەر كردنیان، فراكسیۆنی یەكێتی لە رێگای یاداشتێكی فەرمییەوە داوا دەكات مافی چینی هەژاران، جوتیاران و كەمئەندامان لە پڕۆژە یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك دەستە بەر بكرێت.

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەمواركراوی پاڵپشتی ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك كردووە كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە و واش بڕیارە لە دانیشتنی داهاتوودا كە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەكات خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا