بە ڤیدیۆ.. ڕوبارێک لە شیر

پۆڵەتیک پرێس

لە شاری وێڵزی بەریتانیا، دوای ئەوەی تانکەرێک شیر ڕژایە ناو ڕوبارێکەوە، تەواوی ڕوبارەکە سپی بوو وەک ئەوەی ڕوبارێک بێت لە شیر.

بەپێی هەواڵەکان، بارهەڵگرەکە هەزاران لیتر شیری تێدابووە، لە ڕێگەی خێرا ڕۆیشتووە لە ناوچەی کارماسینشایەر توشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و دەکەوێتە ناو ڕووبارەکەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان دا ڤیدیۆی ڕووبارەکە بڵاوبۆوە، کە بەتەواوی سپی بوو بوو، خەڵکی کۆمێنتێکی زۆریان لەسەری هەبوو بەڕێوبەری سەرچاوە سروشتیەکانی وێڵزیش ڕایگەیاند کە بڕێکی زۆر لە شیرەکە دزەی کردۆتەوە ناو ڕوبارەکەو ڕەنگی گۆڕیوە.

پۆلیس ڕاستەوخۆ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە، تاوەکو ڕووداوەکەیان چارەسەر کرد ڕێگەکەیان داخست، لەگەڵ ئەوەشدا شۆفێری بارهەڵگرەە بە سەختی بریندار بوو، لە ئێستادا ڕوبارەکە ڕوون بۆتەوە بەڵام دیار نیە چ مەترسیەک بۆ ماسیەکان دروست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا