پۆڵەتیک پرێس
ڕووداوە جیهانیە چاوەڕوانەکراوەکە کە ژمارەیەکەی زۆر چاوەڕوانی دەکەن گەورەترین کەشتی گەشتیاری جیهانی “کرۆز” لەساڵی 2024 ئامادەدەبێت بۆ گەشتکردنی حەوت گەشتی دەریای لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دەریایی کاریبی، کەشتییەکە 15 ڕێستۆرانت و حەوت مەلەوانگە و گەورەترین پارکی ئاوی دەریایی لەخۆدەگرێت.
کەشتییەکە لە 18 نهۆم پێکهاتووە و لە کەشتیخانەی سانت نازایری فەڕەنسا دروستکراوە، دەتوانێت 6988 میوان و 2300 کەشتیوان لەخۆبگرێت، کەشتییەکە لە هەشت ناوچە پێکهاتووە یەکێکیان 20 هەزار نەمام لەخۆدەگرێت، درێژترین سلایدی ئاوو و شاشەی سینەمایی گەورەی هەیە.
کەشتییە زەبەلاحەکە مەرجی داناوە بۆ ئەو کەسانەی دەچنە ناوی، ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرو 12 ساڵەوەیە دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێنابێت و پێیان بێت، ئەو منداڵانەی لەسەروو تەمەنی دوو ساڵەوەن پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و نەرێنی بێت، هەموو گەشتیارەکان دەبێت لەزۆربەی شوێنە گشتیەکانی بەشی ناوەوەی کەشتییەکە ماسک بەکاربهێنن، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریکاوە پێشنیارکراوە.