گرانترین مریشک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پۆڵەتیک پرێس

مریشکی ڕەشی ئەندەنوسی سەیرترین و گرانترین و نامۆترین جۆری مریشکە لەجیهاندا، چەندین ناوی هەیە وەک دایکی سیمانی یان مریشکی لامبەرگینی، لە بنەڕەتدا شوێنەکەی ئەندەنوسیایە.

مریشکەکە تامێکی تایبەتی هەیە و نرخەکەشی گرانە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و یەکێکە لە چارەسەرە کۆنەکانی چین، لە قاهیرە و ناوچەی مەرج شەرقی پایتەخت یەکێک لە دانیشتوانەکەی بەناوی ئەحمەد ئەنوەر ئەم جۆرە مریشکانە بەخێو دەکات کە هەموو شتێکی ڕەشە تەنها خوێنەکەی نەبێت، سوودی یەک مریشکی لەم جۆرە بەرامبەر بە 100 مریشکی سپیە، ئەمەش وایلێدەکات نرخەکەی گران بێت.

ئەنوەر دەڵێت: ئەم جۆرە مریشکە یەکەمجار لە ئەندەنوسیا دەرکەوت و لەساڵی 1998دا گەیشتە ئەوروپا، نرخەکەی لە دەرەوەی میسر بەنزیکی 2000 دۆلارە، ڕێژەکەی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ئاسن، نرخەکەی لەناو میسردا سێ هەزار جونیەیە، لە ئەندەنوسیا هێمایەکە بۆ بەهێزی و دەوڵەمەندی دانیشتوانەکەی لەکاتی بۆنەی لەدایک بوونی منداڵدا سەریدەبڕن وەک هێز و سامانێک.

ئەنوەر باس لەوە دەکات ئەم مریشکە ڕەنگەکەی لە مادەیەکی بۆماوەییەوە بۆ ماوەتەوە کە یارمەتی کۆبونەوەی خانەی ڕەنگ ڕەشی داوە، ئەنوەر جەختی لەوەش کردەوە هێلکەی مریشکەکە لە ئەندەنوسیا هێنراوە و لە میسیر هەڵهێنراوە، دەڵێت ئەو مریشکە سوودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە کە باس ناکرێت.

أغلى دجاجة في مصر.. لون لحمها أسود وسعرها يفوق 3 آلاف جنيه - الإمارات نيوز

Farfesh.com | موقع فرفش - أغلى دجاجة بمصر والعالم.. لونها ولحمها أسود  وسعرها 3 آلاف جنيه! صور

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا