درێژترین ئەسپی جیهان مرد

پۆڵەتیک پرێس

درێژترین ئەسپ لە جیهاندا، ئەسپی بیگ جایکە، کە لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا لە چەند هەفتەیەکی پێشوودا، لە کێڵگەی بۆنیت بۆیسکینسۆن مرد.

هەرچەندە هیچ زانیارییەک نیە دەربارەی مردنی ئەسپەکە، بەڵام بە درێژترین ئەسپی جیهان دادەنرێت چونکە درەژییەکەی ٢ مەتر و ١٠ سانتیمەترە، کێشەکەی تۆنێک و ١٣٦ کیلۆگرامە، ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار کراوە.

گێری گێڵبەرت، خاوەنی کێڵگەکە وتی پلانی هەیە شوێنی ئەسپەکە بە بەتاڵی بهێڵێتەوە، هەروەها بەردێک دابنێ وێنەو ناوی ئەسپەکەی لەسەر بنوسێ.

هەروەها گێڵبەرت ڕوونی کردەوە، کێڵگەکە بێدەنگی باڵی بەسەردا کێشاوە، ئەسپەکانیتر خەمبارن و هەست بە ڕۆشتنی بیگ جایک دەکەن، بۆشاییەکی لە نێوانیاندا دروست کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا