پارتی سەرقاڵی دیاریكردنی ناوی كاندیدەكانیيەتی

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشكرای دەكات، دەستیان بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردووەو لە ئێستاشدا لە قۆناغی ئامادەكاری ناوی كاندیدەكانیاندان.

جەلال گەیلانی ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەپێی ئەو خشتەیەی دایانناوە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنن بەتایبەت سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دیاریكردنی ناوی كاندید و بریكارەكانیان.

دەربارەی بەستنی هاوپەیمانێتی ئەو ئەندامەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی باسی لەوەكرد، هەر هاوپەیمانێتییەك لەپێناو خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندییەكانی كورددا بێت ئاساییە پارتی ئەنجامی بدات، بڕیاری یەكلاكەرەوەش بۆ ئەوەی لەگەڵ كام هێزو لایەنی سیاسی هاوپەیمانی ببەستن پەیوەستە بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتییەوە.

بڕیارە رۆژی 10 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی ئامادەكارییەكانیانی هەڵبژاردنەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا