ماددەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێم پەسەند كرا

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی عێراق ماددەی 11ی پەسەندكرد كە تایبەتە بەپشكی هەرێمی كوردستان.

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی تێپەڕاندنی بودجەی گشتیدا دەنگی لەسەر مادەی11ی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستاندا.

دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی بڕگەو ماددەكانی دیكەی بودجەی گشتی دەدات.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و ناوەند لە بەرانبەر ناردنی شایستە داراییەكانیدا، هەرێم پابەند كراوە بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی.

ئەوەش هاتووە، ئەگەر بێت و هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بەغدا پارە نانێرێت.

بەپێی بڕگەی (ھ) لە مادەی ١١ی پرۆژە یاسای بودجە، ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەندی بڕگەکانی ئەلف و با و جیم نەبێت ئەوا پشکی ھەرێمی کوردستانیش نانێردرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا