جیاوازیيەكانی ناوەند و هەرێم لەسەر بودجە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دۆخەكە ئاڵۆزە و كۆدەنگییەكی تەواو نییە لەسەر دەقێكی دیاریكراو تایبەت بە پشكی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەد.

محەمەد شەبەكی،ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئاڵۆزی ڕێككەوتنی دارایی نێوان هەرێم و ناوەند هێشتا كۆتایی نەهاتووە و دەقی بودجە كە لەلایەن حكومەت نێردراوە پشتراستی دەكاتەوە كە هەرێم داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ پێدانی پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان ڕادەست دەكات”

وتیشی ” هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی نەكراوە، هەروەها دەقێكی تریش هەبوو بۆ هەرێم كە بریتی بوو لەگەیاندنی تەواوی بەرهەمەكەی بەرامبەر پێدانی بەشە بودجەی هەرێم ، بەڵام لەلایەن كوردستانەوە پەسەند نەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیارێك كرا بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی كێڵگە نەوتییەكان ئەوەش پەسەند نەكراوە ” .

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو، دانوستانەكان لەگەڵ هەرێم راوەستاوەتەوە و هیچ رێككەوتنێكی كۆتایی لەسەر ئەو دەقانە نەكراوە كە لە پرۆژە یاسای بودجەدا پێشنیاركراوە بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا