یاساناسێك:دوبارەكردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆپۆستی سەرۆككۆمار نایاساییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهار مەحمود یاساناس و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار نایاسایی و نادەستوورییە ، پێچەوانەی یاسای ژمارە 12 ی ساڵی 2008 ە كە باس لە قۆناغەكانی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەكات، بەهیچ شێوەیەك باسی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن ناكات.

بەهار مەحمود وتی: دادگای باڵالا فیدراڵی هەموویان شارەزان لە یاسا و ئەگەر بەشێوەیەكی یاسایی بیربكەنەوە دەزانن بڕیارەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن نایاساییە، بۆیە رەنگە كاریگەری بارودۆخی سیاسیان لەسەربێت و ئەگەر بزانن بڕیاری نا یاسایی بوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بدەن دەبێتە هۆی پشێوی و دروست بوونی دۆخێكی نائاسایی رەنگە ئەو بڕیارە نەدەن.

وتیشی: دەستەی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق لەم ماوەكەمەی دەست بەكاربوونیدا ئەمە دووەمجارە سوكایەتی بە كاری پەرلەمانیی دەكات، جاری یەكەم بە پەسەندكردنی خۆكاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراق سوكایەتیان بە كاری پەرلەمانیی كرد، جاری دووەمیش بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئەمەش سوكایەتیەكی دیكەبوو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە كاری پەرلەمانیی كردی.

رونیشیكردەوە، ئەو بڕیارانەی كە دراون لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە لە ژێر كاریگەری هاوپەیمانێتی سێقۆڵی ( سەدر، حەلبووسی، بارزانی) دراون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک