پۆڵه‌تیك پرێس
له سلێمانى ماوه‌ى دوو رۆژه پڕۆسەی كوتان به‌ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستپێكردوه و پرۆسەكەش كارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە.
هه‌فته‌ى رابردوو 336 هەزار ڤاكسینى ئه‌سترازینكاى به‌ریتانى گه‌یشته عێراق له‌و ژماره‌یه‌ش 43 هەزاری رەوانەی هەرێم كرا، له‌ئێستاشدا قۆناغى دووه‌مى كوتاى ڤاكسینه‌كه له‌پارێزگاكانى هه‌رێم بۆ كارمەندانی تەندروستی ده‌ستپێكردووه.
هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتى:”له دوێنێوه له رێگه‌ى چه‌ند تیمێكى تایبه‌ته‌وه ده‌ستمان به پرۆسەی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا لەسلێمانى كردووه، كوتانه‌كه‌ش ته‌نها بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستییه و ئه‌وانه‌ى ده‌كوترێن ده‌بێت ناویان هه‌بێت، چونكه ناوه‌كان بۆ به‌غدا ده‌نێرینه‌وه”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، كوتانه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه كه له هێڵى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى كۆرۆنادان، تائێستا بۆ هاووڵاتى ئاسایى ده‌ستپێنه‌كردووه.