پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی هەورەبروسکەکەی دوێنێ ڕۆژی شەممە، پێنج کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستدا.
پەیوەندیە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئیلام ڕایگەیاند،” دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە پێیان ڕاگەیاندین لەسنوری شارەکانی ئێوان، لەومار و سیروان، بەهۆی هەورەبروسکەوە سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام هەوڵەکانی تایبەت بە ڕزگارکردنی ژیانیان سەرکەوتوو نەبوو”.
ئاماژەی بەوەکرد، دوێنی شەممە20ی ئایار، بەهۆی هەورەبروسکەوە سێ کەس لەناوچەکانی ئێوان، لەومار و سیروان گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، دوو کەسی دیکەش، کە یەکێکیان خەڵکی شاری گیەڵانە لە پارێزگای کرماشان و ئەوەی دیکەیان خەڵکی سنوری سەقزە لە پارێزگای سنە، بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیانلەدەستدا.