ئاگر بەشێک لە دارستان و پاوانەکانی شارباژێڕ دەسوتێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری گوندەکانی بارێ و موسەک و تیمار لە سنووری قەزای شارباژێڕ، لانی کەم 10 هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سوتاون.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و بوونی مین و تەقەمەنی، کارەکانی پۆلیسی دارستان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەخت تر بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی وتیشی، دواجار بەهاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارباژێڕ و پۆلیسی پاسەوانی سنور و هاوڵاتییانی سنوورەکە، تواندرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا