پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەوشێوەیە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، لەکاتێکدا لەماوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین و خواست لەسەر نەوت دابەزینی گەوەی تۆمارکرد.