تەندروستی سلێمانی: لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 26 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری سەردانكردنی نەخۆشی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند “لەماوەی یەك مانگدا 26 هەزار و 725 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەمانگی رابردوودا، 26 هەزار و 725 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەكۆی ئەو ژمارەیەش 21063 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتنی كردووە و و 4937 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 725 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی كردووە.

لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەنەخۆشخانەی شار 6660 نەخۆش داخڵ كراون لەبەشەكانی فریاكەوتن و گورچیلەی دەستكرد و نەشتەگەری و نەبەكام و چاودێری وورد و هەناوی و مێشك و دەرمار و شكاوی، هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 878 نەشتەگەری كراوە و 5272 تیشك گیراوە و 3035 سۆنار و 359 ئیكۆ كراوە و 845 نەخۆش لەبەشی چارەسەری سروشتی چارەسەركراون و 16099 پشكنینی جۆراوجۆر كراوە و 2987 هێلكاری دڵ گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا