ژمارەی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای ئاشكرا كردووە و بەپێی ئامارەكەش زیاتر لە 100 نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 35 توشبووی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و توشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە و 17 توشبووش چاكبونەتەوە.

بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئێستادا 160 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لەژێر ئۆكسجیندان، كە 18 لەژێر ئامێری cpap دان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا