پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و داعش ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنە ئەمنیەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و داعش لە سەڵاحەدین ڕوویدا.

شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە یانەی چاودێریکردن و چالاکیە مەیدانیەکان، هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی چەکدارێکی داعشیان کوشتووە، دوای ئەوەی تەقەیان لە گروپێکی سێ کەسی داعش کرد لە هەوڵیاندا دوکانێک بتەقێننەوە لە، ناحیەی مکشیفیەی سەر بە ناوچەی قادریە، لەسەر شەقامی گشتی.

ئاماژەیان بەوەشدا شەڕو پێکدادان دوای کوشتنی چەکدارەکەی داعش ڕوویداوە، لە ئێستاشدا ئۆپەراسیۆنەکان بۆ گرتنی دوو چەکدارەکەیتر بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا