پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆشکی سپی لەواشنتن کۆبوونەوەو جەختیانکردەوە لەسەر بەردەوامی ھەماھەنگییەکانی ھەردوو وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند،خۆشحاڵە بەبەردەوامی ھەماھەنگییەکانی ھەردوو وڵات و باسی لەوەشکرد كە پەیوەندییەکانیان چەند بوارێک دەگرێتەوە بەتایبەت تەندروستی و رۆشنبیری.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەردانەکەیان لەچوارچێوەی هەوڵەکانی عێراقدایە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە و کاری هاوبەش، هەروەها ئامانجیان رێکخستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و واشنتنە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی عێراق.
هاوكات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمەریکا لەعێراق لە مساڵدا کۆتایى دێت بەڵام ئەوان پشتگیری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن و ھاوکارییەکانیان بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەواڵگری بەردەوام دەبێت و پابەندنیشن بە پتەوکردنی پەیوەندی ھاوبەشیەکانیان لەگەڵ عێراق.
جۆبایدن وتیشی، 500 ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا پێشکەشی عێراق دەکەن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوولا هەماهەنگی یەکتر دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆر، چونکە لەبنەڕەتدا شەڕی داعش لەپێناوی بەرژەوەندی عێراقە.
ئەمریكاو عێراق له چوارچێوهی گهڕی چوارهمی دیالۆگی ستراتیجی نێوانیان چهندین بواری جیاواز تاوتوێ دەكەن.