کازمی: عێراق پێویستی بە هێزە بیانییەکان نییە

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، عێراق پێویستی بە بوونی هێزە بیانییەکان لە خاکەکەیدا نییە، بەڵکو تەنیا پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتییە.

رۆژی شەممە، مستەفا کازمی رایگەیاند، پێویستە پەیوەندی نێوان واشنتۆن و بەغدا لە بوارەکانی ئابوری، ئاسایش، کولتور و تەندروستیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی عێراقی ئەمریکی بێت.

وتیشی: عێراق پێویستی بە بوونی هێزە بیانییەکان نییە لەناو خاکەکەیدا، بەڵام پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە کردنەئامانجی مۆڵگەکانی داعش لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەماهەنگی ئەمنی و فڕۆکەوانی لەنێوان عێراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا هەبێت.

لە ئێستادا بابەتی مانەوەی هێزە بیانییەکان لە شەقامی عێراق مشتومڕێکی زۆری لەسەرە و میلیشیاکان بەبەردەوامی داوای کۆتاییهێنان بە مانەوەی ئەو هێزانە لەناو خاکی عێراق دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا