وەزارەتی دارایی: هێشتا خشتەی مووچەی مانگی شوباتمان رانەگەیاندووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو (شوبات) دیارینەكراوە و ئەو خشتەیەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە ئەوانەوە نییە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو (شوبات)، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە دیارینەكراوە.

ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە، ئەو خشتەیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووتەوە، گوایە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بێ بنەمایە و هیچ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی داراییەوە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا