ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی: دوای پێکهێنانی حکومەت بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیمان دەدات، لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کار لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و ئاساییشی خۆراک بکەن.

ئەسعەد بەزونی ئەندامی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، لەدوای پێکهێنانی حکومەتەوە لیژنەکانی پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆیان هەڵدەستن لە کردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی و ڕادەستکردنی گەندەڵکاران بە یاسا.

وتیشی، لەڕێی لیژنەکانی پەرلەمانەوە بەدواداچوون بۆ زۆرێک لە دۆسیەکانی پەیوەست بە ئاسایشی خۆراک دەکرێت.

چەند ڕۆژێکی دیکە دەبێتە ساڵێک کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کراوە، کەچی تا ئێستا عێراق سەرۆککۆماری نوێی یەکلایی نەکردووەتەوە و پێکهێنانی حکومەتیش بەنادیاری ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا