سوودەکانی خورما

پۆڵەتیک پرێس

خواردنی خورما سوودێکی زۆری تەندروستی بۆ لەش هەیە، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکانە کە لەش پێویستی پێیەتی.

سوودەکانی خورما بۆ لەش:

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و کرداری هەرس دەدات، یارمەتی کەمکردنەوەی قەبزی، غازات، ئاوسانی سک و قۆڵۆن دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە سودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشانی ئەنیمیا(کەم خوێنی) یارمەتیدەرە لە دروستکردنی هیمۆگڵۆبین کە بەرپرسە لە گواستنەوەی خوێن بۆ هەموو لەش، هەروها دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکن، کالیسیۆم، فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم.

-بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە شەکری خورما گاریگەری خراپی نییە بۆ نەخۆشانی شەکرە، یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن دەدات.

-خورما ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی چالاک کردنی سوڕی خوێن و تەندروستی دڵ دەدات، لێدانی دڵ ڕێکدەخات و کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، ئەم تایبەتمەندییانە ڕێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات.

-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان چاو کەمدەکاتەوە.

-دژەئۆکسانەکانی خورما یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدەن و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن وەک، قۆلۆن، پەنکریاس، گەدە و جگەر.

-خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان ڕێگری وەرینی قژ دەکات و قژ شێدار دەکات، هەروەها ڕیشاڵەکانی ناوی یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا