چەند تێکەڵەیەکی زەنجەبیل بۆ پێست

ئەم بابەتە 11 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

زەنجەبیل سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ لەش و پێست هەیە وەک، ڕێگری لە شێرپەنجەی پێست دەکات، یارمەتی پێست دەدات لە چەوری کۆبۆوە ڕزگاری بێت، یارمەتی کەمکردنەوەی ژەهری دەدات کە ڕوبەڕوی پێست دەبێتەوە، یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن لە پێستدا دەدات، پێست پاکدەکاتەوە، چارەسەری کێشەکانی پێست و زیپکە دەکات.

چەند تێکەڵەیەکی زەنجەبیل بۆ پێست:

-تێکەڵەی زەنجەبیل و هەنگوین
کەوچکێکی بچووک زەنجەبیلی وردکراو، کەوچکێکی بچووک هەنگوین، کەوچکێکی بچووک خومرە، دوو کەوچکی گەورە ماست، هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ هەموو ڕۆژێک دوبارەی دەکەیتەوە هەتا سوودی لێببینیت.

خلطات الزنجبيل

-تێکەڵەی زەنجەبیل و ئاوی گوڵ
کەوچکێکی گەورە زەنجەبیلی هاڕاو لەگەڵ کەمێک ئاوی گوڵ تێکەڵ دەکەیت هەتا وەک هەویرێکی لێدێت، دواتر دەموچاوت پاکدەکەیتەوە و لێی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، دواتر بە ئاوی سارد دەیشۆیت، پاشان دەموچاو بە ئاوی گوڵ چەور دەکەیت.

فوائد الزنجبيل لتنحيف وجه العروس - مجلة هي

-تێکەڵەی زەنجەبیل و هێلکە
کەوچکێک زەنجەبیلی هاڕاو، سپێنەی هێلکەیەک، ئاوی نیو لیمۆ، هەمووی تێکەڵ دەکەیت، لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک، دواتر دەموچاو دەشۆیت بە ئاوی سارد، پاشان دەموچاو بە ئاوی گوڵ چەور دەکەیت.

خلطات الزنجبيل

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک