پۆڵەتیک پرێس
هەنگی دونیا میوەیەکی وەرزیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، تامێکی تایبەتی هەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنگی دونیا:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات و بینین بەهێزدەکات.
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان.
-بەرگری لەش بەهێزدەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی غازات دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.
-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و ئەگەری توشبوون بە شەکرە لەجۆری 2 کەمدەکاتەوە.
-ڕێگری لە پوکانەوەی ئێسکەکان دەکات.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.