پشكی هەرێم بەهۆكاری سەرەكی تێنەپەڕاندنی بودجە دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەربەستەكانی بەردەم تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی عێراق ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، مادەی 11 ی تایبەت بە پشكی هەرێم بەردەوامە لەدواخستنی یەكلایكردنەوەی پرۆژە یاساكە.

محەمەد شەبەكی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، مادەی 11 لەسەر رێككەوتنی نەوت و یەكلایكردنەوەی حساباتی ساڵانی 2004 بۆ 2020ی نێوان هەرێم و ناوەند، وەك بەربەستی دانوستانی نێوان لایەنەكان ماوەتەوە بۆ چارەسەركردنی یاسای بودجەی گشتی 2021.

بڕیارە رۆژی شەممە 27ی ئازار پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە كۆبێتەوە، تائێستاش پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكە یەكلانەكراوەتەوە، پەرلەمانتارانی لایەنە شیعەكان تائێستاش پشكی هەرێم بە گرفتی گەورەی بەردەم تێپەڕاندنی بودجە دەزانن.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردو شاندی دانوستانكاری هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەغدا لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە گەیشتنە رێكەوتن، بەڵام دواتر رێككەوتنەكە بەهۆی هێنانی دەقێكی نوێ لەلایەن شیعەكانەوە هەڵوەشێنرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا