پوختەی دەقی پێشنیازی لایەنە شیعەكان بۆ هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

پۆڵەتیك پرێس دەقی پێشنیاری لایەنە شیعەكان بۆ رێككەوتنی هەرێم و ناوەند لەبارەی پشكی كورد لە بودجە و دۆسیەی نەوت دەخاتە ڕوو، بەپێی پێشنیارەكە پێویستە رۆژانە حكومەتی هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت دوای جیاكردنەوەی پشكی پێویست بۆ خەرجی بەرهەم و گواستنەوە و بەگەڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بكات.

ئەم پێشنیارانەی لایەنە شیعەكان تا ئێستا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر نەكراوە، بەڵام لێك نزیكبوونەوە لە نێوان كورد و شیعەدا هەیە و ئەگەری گۆڕانكاری لە بڕگەكانی پێشنیارەكەدا هەیە.

خاڵەكانی پێشنیاركراوی لایەنە شیعەكان بۆ هەرێم:

یەكەم: شایستە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا یەكلا بكرێنەوە لە 2004ەوە تا 2020. ئەمەش دوای ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی بە هەماهەنگی دیوانی چاودێری هەرێم، وردبینی لە ژمارەكان دەكات.

دووەم:

أ- رۆژانە حكومەتی هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت دوای جیاكردنەوەی پشكی پێویست بۆ خەرجی بەرهەم و گواستنەوە و بەگەڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بكات.

ب- ئەو بڕگەیەی سەرەوە بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەكان جێبەجێ بكرێت.

ج- حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی بە گەنجینەی دەوڵەت و بە گوێرەی یاسایی ئیدارەی دارایی و هەردوو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هەرێم وردبینی لە ژمارەكان دەكەن.

د- ئەگەر ئەو بڕگانەی سەرەوە جێبەجێكران، حكومەتی ئیتیحادی پابەند دەبێت بە پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێم.

سێیەم: وەزارەتی دارایی لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە قستەكانی قەرزی پەیوەست بە هەرێم لە بانكی بازرگانی عێراق دادەنێت بە گوێرەی خشتەیەكی پێنج ساڵیی.

چوارەم: حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە پێدانی زانیاری لە بارەی میلاكاتی مەدەنی و سەربازی، بە گوێرەی دابەشبوونیان و پلەی وەزیفی و ناونیشانیان و رەگەزیان، دوای وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هەرێم.

پێنجەم: وەزارەتی دارایی پلەی وەزیفی و بڕی تەرخانكراوی دارایی بۆیان لە خشتەی هێزی كار لە هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە بۆ فەرمانگەكانی (رەگەزنامە، باری شارستانی بەنداو و كەشناسی) بۆ فەرمانگە بنەڕەتییەكانیان لە خشتەی هێزی كار لە وەزارەتی دارایی ئیتیحادی دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی ئیتیحادی و وەزارەتی دارایی هەرێم.

شەشەم: حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە خەرجكردنی شایستەی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو پشكەی بۆ هەرێم بڕیاری لێدراوە لە چوارچێوەی بودجەی هەرێم و قەرەبووكردنەوەی فەرمانبەران پێش دەركردنی هەر بڕیارێك بە خەرجكردنی هەر بڕە پارەیەك لە بودجەی ئەمساڵی لەگەڵ رەچاوكردنی حوكمەكانی ماددەی 25 بڕگەی دووەم لە یاسای ئیدارەی دارایی ئیتیحادی ژمارە 6ی ساڵی 2019.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا