پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، یەكێك لە ئەولەویاتی كارەكانیان بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە تا ئەو ئاستەی ببێتە بەشێك لە داهات و سەرچاوەیەك بێت بۆ هەلی كار و باشكردنی ژیانی جوتیاران.
دەشڵێت، لەوبارەیەوە ئەمڕۆ لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئیمارات كۆبووینەوە و باسمان لەپەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و چۆنییەتی سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە كرد.
باس لەوەش دەكات، و وتمان؛ ئاسانكاری دەكەین بۆ وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی لە كوردستان كاری وەبەرهێنان لە بوارەكانی كشتوكاڵ، ئاسایشی خۆراك و سامانی ئاژەڵی ئەنجامبدەن.