پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌شاری ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوه‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه مسته‌فا كازمی له‌شاری ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبوه‌وه، وه‌ك یه‌كه سه‌ردانی فه‌رمی بۆ توركیا دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كازمی داوایكردووه، كۆمپانیا توركیه‌كان له عێراق له‌بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت “له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه”.
به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ توركیا تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان، هه‌ماهه‌نگی تایبەت بە ئاو، نەوت و هەناردەکردن، راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق و کاراکردنی لیژنەی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوولا.
هاوكات راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق و کاراکردنەوەی رێککەوتنی پێدانی ڤیزا، دوان له به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كازمییه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان.