لە هەرێم رەگەزنامەى عێراقی دەدرێتە سەدان هەزار كەسی بیانی

پۆڵەتیك پرێس

بەوتەی پەرلەمانتارێك ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی بیانی لە هەرێم و عێراقیش بە نایاسایی رەگەزنامەی عێراقییان پێدراوە، ئەوەش بەمەترسییەكی گەورە دەزانێت، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت، “لە هەرێم 350 هەزار كەس رەگەزنامەی پێدراوە”.

باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێدانی رەگەزنامە بە كەسانی بیانی بە نایاسایی مەترسیدارە بۆ داهاتووی هەرێم و عێراقیش، چونكە لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا هەندێك لایەن دەتوانن ئەو كەسانە بۆ دەنگدان بەكاربهێنن كە بە نایاسایی رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامارێكی دروست لەبەردەست نییە تا بتوانن ژمارەی ئەو كەسانە دەستنیشان بكەن، چونكە خودی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق دواكەوتووە.

پێشتریش حسێن عیقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، ژمارە ئەو كوردانەی سوریاو توركیایان لەبەردەستە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ڕەگەزنامەی عێراقییان پێدراوە كە بریتین لە 350 هەزار كەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا