كازم فاروق نەیتوانی قسەکانی بسەلمێنێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی لێژنەی لێكۆڵینەوەی لە دۆسیەی هەڕەشەكردن لە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاشكراكرد، پەرلەمانتارێكی كوردستانیش دەڵێت “ناوبراو نەیتوانی ئەو هەڕەشانە بسەلمێنێت كە گوایە لێی كراوە”.

باڵانبۆ محەمەد پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كە یەكێك بوو لەو پەرلەمانتارانەی كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ تۆمەتباری كردبوو بەوەی هەڕەشی لێكردووە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كازم فاروق نەیتوانی هیچ بەڵگەیەك بخاتەڕوو و هەڕەشەكان بسەلمێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ سەلماندنی قسەكانی دوو شایەتی هێناوە كە هەردوكیان برای خۆی بوون و پاسەوانی بوون.

وتیشی، “لەو تەشهرو قسە بێ بنەمایانەی ئەو بێدەنگ نابین، چونكە تەشهیری پێكردوین، ئێمەش مافی خۆمانە سكاڵای لەسەر تۆمار بكەین و مافی خۆمان دەدەینە دەست یاسا”.

لەماوەی رابردودا كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان بەتۆمەتی هەڕەشەی كوشتن سكاڵای لە هەریەكە لە (مەلا ئیحسان و مەلا وەیسی پەرلەمانتارانی پارتی) و (باڵانبۆ محەمەد پەرلەمانتاری یەكێتی) كرد.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئەندامانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە راپۆرتی لیژنەكەیان خوێندەوە و رایانگەیاند، هیچ بەڵەگەیەكیان دەستنەكەوتووە بیسەلمێنێت ئەو پەرلەمانتارانە هەڕەشی كوشتنیان لە كازم فاروق كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا