پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر
گوندنشینەکانی سنوری ناحیەی گوڵاڵە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکانیان و پێداویستی نێو ماڵەکانیان دەبرێت.
لوقمان محمد، دانیشتوی گوندی تەپەسپی سەر بەناحیەی گوڵاڵە بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئێمە وەک کوردەکانی ئەو سنورە لەترسی زوڵم و زۆری داعش و نائارامی ناوچەکە گوندەکانمان چۆڵ کرد، دوای ئەوەی بۆ سەردانی کردنی ماڵەکانمان سەردانی گوندەکەمان کرد، بینیمان هێرش کراوتە سەر ماڵەکانمان و دەرگا و پەنجەرهی ژورەکانمان شکاوە و پێداویستی نێو ماڵەکەمان براوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم پەلاماردانە بۆسەر چەند ماڵێکی گوندەکەمان کراوە، ئێمە لەئێستادا گومان دەکەین کە سوپای عێراق بێت یان عەرەبی دانیشتوی ئەو ناوچانە بێت”.
ئەم هێرش و پەلاماردانەی کوردنشینەکانی سنوری قەزای خانەقین بۆماوەیەکی زۆرە بەردەوامی هەیە، هەر جارە و بەشێوەیەکی جیاواز دانیشتوانی ئەو سنورە ڕوبەڕوی پەلامار و زوڵم و زۆر دەبنەوە.