پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕسكیلیان كردووه به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ لێخوڕینی ماتۆڕ، هه‌ر خاوه‌ن ماتۆڕێكیش به‌بێ مۆڵه‌ت شۆفێری بكات، ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
كاوان عومه‌ر محه‌مه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕكسیل ڕایگەیاند، “پێویسته داواكار خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و ته‌مه‌نی 16 ساڵی ته‌واو كردبێت، كه‌سه‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی کوڕاسەی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی ماتۆڕ سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت له هاتوچۆی سلێمانی له تاسڵوجه بكات و پاشان پشكنینی چاو ئه‌نجامبدات”.
وتیشی، “ده‌توانن له به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه‌كانی هاتوچۆی سه‌یدسادق، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخان) کوراسەی مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕ وه‌ربگرن و ڕێكاره یاساییه‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕ ئه‌نجامبدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌ت و گشتین و خوازیاری ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕسكیلن، ده‌توانن سه‌ردانی به‌شه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی کوڕاسە دواتر هه‌مان ڕێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕسكیلیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت”.